سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك خۆی و خانەوادەكەی تووشبووی كۆرۆنان

تەندروستی 01/06/2020


نیكۆل باشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا هەواڵی تووشبوونی خۆی و هاوسەر و منداڵەكانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و تەئكیدی كردەوە پاش ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتوە ئەنجامەكەی پۆزەتیڤە
سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا راستەوخۆ لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكەوە بڵاویكردەوە پاش ئەوەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنام بۆ كرا دەركەوت ئەنجامەكەی پۆزەتیڤە و هەڵگری ڤایرۆسەكەم
باسی لەوەشكردوە پاشان پشكنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەم ئەنجامدرا دەركەوت هەموومان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووین كە بەكۆڤید 19 ناسراوە.
باشینیان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لە ئێستادا خۆی خانەوادەكەی كەرەنتین كراون و كاروبارەكانی لە ماڵەوە بەرێدەكات 
سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا باسی لەوەكردوە كە لە وورك شۆپێكدا بینیویەتی كرێكارێك بەبێ دەستكێش كاری كردوە و چەند تێبینیەكی پێداوە پاشان دەركەوتوە ئەو كەسە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە