مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتیی دەکات

کوردستان 31/05/2020

 

 

چاودێر: مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئاڕاستەی سەرکردایەتی یەکێتیی کرد.ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كێتی
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
 
به‌ بۆنه‌ی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم .
 
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و ئومێده‌وارم به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسی و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بین بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ی ئێستا، له‌ رێگه‌ی پشتیوانیكردن له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی كه‌ داوا و خواستی گشت لایه‌نه‌كان و هاووڵاتییانه‌.
 
مه‌سروور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/5/31