یەکێتی هیچ ئاهەنگێک بۆ یادەکەی ناگێڕێت

کوردستان 31/05/2020

چاودێر

 

بە هۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بۆ یادای دامەزراندنەکەیان هیچ جۆرە ئاهەنگێکی جەماوەری ناگێڕن.

 

سبەی دووشەممە، ١ی ٦ی ٢٠٢٠ یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە.

 

ئارێز ئەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند: ئەمساڵ بە هۆی مەترسیی زیاتری بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هیچ ئاهەنگ و یادکردنەوەیەک ئەنجام نادەین کە قەرەباڵغی و بەریەککەوتن دروست بکات.

 

وتیشی: "داوامان لە کادر و لایەنگرانمان کردووە بە بڵاوکردنەوەی پۆستەر و دروشمەکان یادی ئەو ڕۆژە بکەنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکاندا.