تەندروستیی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە
چاودێر
تەندروستیی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە دەربارەی مەترسیی زیاتری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە و تکاش لە هاووڵاتییان دەکات زیاتر پابەند بن.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستیی ناجێگیرە، هەروەها ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەکەیان هەیە.
بە تکاشەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.