هۆشداری دەدرێتە حکومەتی هەرێم

کوردستان 31/05/2020

چاودێر

 

سەبارەت بەو ٤٠٠ ملیار دینارەی لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە هۆشداری دەدرێتە حکومەتی هەرێم کە جگە لە مووچە بۆ هیچ شتێکی تر خەرج نەکرێت.

 

د. ڕێبوار كەریم مەحمود، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، هەر دەستكاریكردنێكی ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت یاریكردنە بە ئاگر، چونكە ئەو پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانە.


ڕاشیگەیاندووە، ئەمە ناو دەنێن چی؟ هەرێم نیازی وایە (٤٠٠) ملیار دینارەكەی بەغدا بداتەوە بە قەرزی (۱۱) سەرمایەدار لەجیاتی ئەوەی قەرزی زیاتر لە یەك ملیۆن و 250 هەزار مووچەخۆر بداتەوە.


دەشڵێت: “وادیارە لەگەڵ حكومەتی هەرێم هیچ سوودی نییە، بۆیە داوا لەو (۱۱) سەرمایەدارە دەكەم، كە گوایە ئەم مانگە قەرزیان داوە بە حكومەت، قبووڵی نەكەن لە پارەی مووچەی خەڵك قەرزەكانیان پێ بدرێتەوە”.