شکست بە پیلانێکی مەترسیداری داعش هێندرا
چاو‌دێر
پیلانێكی تیرۆریستیی مه‌ترسیداری ڕێكخراوی داعش شكستی پێ هێندراوه، كه نیازی ئه‌وه‌یان هه‌بووه له پارێزگای به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌بوعه‌لی به‌سڕی، سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك تیرۆریست ده‌ستگیر كراون، كه چه‌ندین كه‌یسیان له دژ تۆمار كراوه و كاری تیرۆریستییان دژی هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام داوه و له‌و ناوچانه‌ی تێیدا چالاكن بازگه‌ی وه‌همییان داناوه و خه‌ڵكیان ده‌ستگیر كردووه و ئه‌شكه‌نجه داوه، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین.
ڕاشیگەیاندووە، شانه‌ی هه‌ڵۆكان چه‌ند پڕۆسه‌یه‌كی نهێنیی خێرایان ئه‌نجام داوه و بووه‌ته هۆی شكستپێهێنانی پیلانێكی ئه‌و چه‌كدارانه، كه نیازیان هه‌بووه پارێزگای به‌غدا و چه‌ندین پارێزگای دیكه و هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌نه ئامانج.
عه‌لی به‌سڕی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، له پڕۆسه‌كاندا چه‌ند چه‌كدارێك كوژراون و چه‌ندین شانه‌ی نووستوو هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین مادده‌ی ته‌قینه‌وه و چه‌ك و پێداویستیدا گیراوه. ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه به شكستهێنان به پیلانه‌كه ژیانی چه‌ندین هاووڵاتیی مه‌ده‌نی ڕزگار كراوه و ڕێگری له وێرانكاری و ڕشتنی خوێن كراوه.