16 تووشبوو بە كۆرۆنا لە 3 پارێزگای عیراق تۆماركران

عێراق 31/05/2020


سەرچاوە تەندرووستیەكان بڵاویانكردوەتەوە 16 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 3 پارێزگای عیراق تۆماركراون
لوئەی یاسری سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی پارێزگای نەجەف و سەرۆكی شانەی قەیرانەكان لە راگەیاندرواێكدا بڵاویكردوەتەوە لە شاری نەجەف رۆژی یەكشەممە 7 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە 
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی پزیشكی بەرپرس بڵاویكردوەتەوە بەپێی پشكنینەكانی تاقیگەیی لە فەرمانگەی تەندروستی بەسرە دەركەوتوە 2 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون لە قەزای ئەبی خسێب لە باشووری شاری بەسرە 
هەروەك سەرچاوەیەكی تەندرووستی بڵاویكردوەتەوە تیمە پزیشكیەكان 7 تووشبووی نوێی دەستنیشان كردوە كە دانیشتووی ناوچەی حەمزەی شەرقین كە زۆربەیان لەو كەسانەن كە بەركەوتنیان هەبوە لەگەڵ تووشبووەكەی شاری دیوانیە
رۆژی شەممە حكومەتی عیراق بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریاری قەدەغەی هاتوچۆی دا بۆ ماوەی 7 رۆژ لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان