ئاگات لە نرخی دۆلارە بەرامبەر دینار؟
چاو‌دێر
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 31 ی 5 ی 2020، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری تۆمار كرد.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراوی شاری سلێمانییه‌وه بڵاوکراونەتەوە، له پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 124 هه‌زار دیناری عێراقی.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه دێت، به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو 100 دۆلار به 123 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.