هۆشدارییەک لە سەرپەرشتیاری نەخۆشانی کۆرۆنا لە سلێمانی

کوردستان 31/05/2020

چاودێر

 

سەرپەرشتیاری تەندروستیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی دەڵێت "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بە ڤایرۆسەكە دووچاری هەوكردنی تووندی سییەكان دەبن ڕوو لە هەڵكشانە، بۆیە تكایە خۆتان بپارێزن".


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەسەر زاری دكتۆر هادی محەمەد عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی كۆئەندامی هەناسەدان و سەرپەرشتیاری تەندروستیی نەخۆشەكانی كۆرۆناوە بڵاوی كردووەتەوە: "لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی (130-140) نەخۆشی كۆرۆنا هەبووە، (25) لەو نەخۆشانە، هەوكردنی سییەكانیان هەبووە، (23) كەسیان هەوكردنی سییەكانیان مەترسیدارە، هەروەك (4)یان چاك بوونەتەوە و (2) كەسیشیان باری تەندروستییان تێك چووە، یەكێكیشیان كۆچی دوایی كردووە".


ئەو پزیشكە پسپۆڕەی كۆئەندامی هەناسەدان وتووشیەتی "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بە كۆرۆنا دووچاری هەوكردنی تووندی سییەكان دەبن ڕوو لە هەڵكشانە، بۆیە تكایە خۆتان بپارێزن".