فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا داوای هەڵۆشاندنەوەی پەرلەمان دەكات

عێراق 31/05/2020


فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات داوای هەڵۆشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق دەكات و پەرلەمانی بەبی دەسەڵات وەسف كرد لەبەردەم ئەو ئاستەنگانەی كە رووبەروی عیراق دەبێتەوە 
سەعد مەتەڵەبی سەركردە لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: هەڵۆشاندنەوەی پەرلەمانی عیراق بە دوو رێگە ئەنجامدەدرێت یەكەم لە رێگەی دەنگدانەوە كە زۆرینەی پەرلەمانتارن بەشداری تێدابكەن و بە دەنگی دوو لەسەر سَی ئەندامان ،یاخوود لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەرەزامەندی سەرۆك كۆمار بەبێ دەنگدانی ئەنجومەنی نۆێنەران ئەوكات هەڵۆشاندنەوەی ئەنجومەن یاسای دەبێت 
مەتڵەبی رونیشیكردەوە لە ئیستادا باشترین رێگە هەڵۆشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختەیە 
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكردوە پەرلەمانی عیراق بێ دەسەڵاتە بۆ چارەسەركردنی پێشێلكاریە سیاسی وئەمنی و ئابوری و تەندرووستیەكان لەبەر ئەوە پێویستە پەرلەمان هەڵبۆشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێش وەخت ئەنجامبدرێت 
ئەم هەڵۆێستەی دەوڵەتی یاسا پاش ئاشكرابوونی جموجۆڵەكانی ئیئتیلافی سائیرون هات كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات كە ئیش بۆ لەسەركار لابردنی محەمەد حەلبوسی دەكەن لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
ئەوان پێیان وایە حەلبوسی شكستی هێناوە لە بەرێوەبردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و لێپرسینەوەكردن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق