لە وەرزی هاویندا ئەم خۆراكانە بە منداڵەكەت بدە

تەندروستی 31/05/2020


چاودێر: تابان رەزا

وەرزی هاوین بە هۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە  منداڵان پێویستیان بە خواردنی كۆمەڵێك خۆراك هەیە لە پێناو تەندروستیەكی باشتر و تا دوور بن لە وشك بوونەوە و تا و بێهیزی و كەمی ڤیتامین و كانزا گرەنگەكان.

  باشترین خۆراك لە هاوین دا بۆ منداڵان  بریتیە لەمانەی خوارەوە:
۱ ـــ شووتی 
۲ ــــ ماست 
۳ ـــ هێلكەی كوڵاو 
٤ ـــ گەنمەشامی  بە برژاوی یان كوڵاوی 
٥ ـــ هەرمێ و قەیسی و كاڵەك و مزرە سێو و هەڵوژە 
٦ ـــ ماسی برژاو 
۷ ـــ توو و شاتوو و ترێ و هەنجیر 

* هەروەها چەند ڕێنمیاییەكی گرنگ  هەیە كەپێویستە جێبەجێ بكرێت بۆ ئەوەی منداڵ  بە شێوەیەكی تەندروست  سود لەخۆراكانە وەربگرێت كە دەیخوات ، ئەویش:


۱ ـــ پێدانی سێ ژەمی سەرەكی بە تایبەت ژەمی بەیانی  پێویستە پێش سەعات هەشت و سێ چارەك خورا بێت ۰ 
۲ ـــ كەم كردنەوەی خواردنە خراپەكان : وەك ساردەمەنی  پێویستە هەفتەی دوو جار زیاتر نەدرێت بە منداڵا و شەوان نەیخۆن  باشترە نەیخۆن بەڵام زەحمەتە ۰ 
۳ ـــ خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لە نێوان ژەمەكان دوای تەمەنی یەك ساڵ ۰ 
٤ ـــ ئەگەر مناڵەكەت میوەی نەخوراد ؛ بۆی بكەی بە شەربەتی فرێش ؛ لەگەڵ دوور كەوتنەوە لە خواڕدنەوە گازیەكان ۰ 
٥ ـــ ڕۆژانە نیو سەعات بۆ یەك سەعات بچیتە بەر هەتاو لە نێوان سەعات نۆ بۆ دەی بەیانی ۰ 
٦ ـــ دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان ۰ 

 سەرچاوە:دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی 
پسپۆڕی زانستی خۆراك