موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فشاری سیاسی لێدەكرێت

عێراق 31/05/2020


پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی حیكمە ئاشكرای كردوە موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فشاری سیاسی لێدەكرێت بە ئامانجی بەدەستهێنانی پۆستی سیاسی و دەستكەوتی تایبەتی و رێگەشی نادەن دەست بۆ كردنەوەی دۆسیەیی گەندەڵی ببات.
پەرلەمانتار عەلی بدێری ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەتەوە موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رووبەرووی فشاری سیاسی دەبێتەوە لەلایەن حزبە سیاسیەكانەوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی پۆست و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان لە دەوڵەتی عیراقیدا.
راشیگەیاند حزبە سیاسیەكان لێدوانەكانیان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن جیاوازە لەلێدوان وداواكاریە نهێنیەكانیان كە داوای دەستكەوتی حزبی و تایبەتی دەكەن لە حكومەت وتیشی ریگە نادەن كازمی دەست بۆ ئەو دۆسیەیانە بەرێت كە تایبەتە بە گەندەڵی و لە دەستەی دەستپیاكی هەیە.
رۆژی 27ی مانگی رابردوو موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند : حكومەتەكەی حكومەتی چارەسەری قەیرانەكان دەبێت و فشاری لایەنە سیاسیەكان رەتدەكاتەوە
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە تا ئێستاش كازمی پێویستی بە پشتیوانی لایەنە سیاسیەكان هەیە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشایە وەزاریانەی لە حكومەتدا ماوە 
هەروەك پێویستی بە پشتیوانی زۆرینەی پەرلەمان هەیە بۆ لابردنی كۆسپەكانی بەردەم كارەكانی حكومەت.