جیهان

ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان بەشێوەیەكی كاتی دەروازەی تاهیە و تەبقەی كردەوە

30/05/2020


ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان لەنوسراوێكدا ڕایگەیاندوەكە بەشێوەیەكی كاتی دەروازە سنورییەكانی تاهیە وتەبقە دەكرێتەوە.
ئیدارەكە ڕاشیگەیاندوە كە كردنەوەی سنورەكان بەشێوەیەكی كاتیەو بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانەیە كە دەیانەوێـت بگەڕێنەوە ڕۆژئاوا ، ئەم هەوڵانەش لەچوارچێوەی ڕێكارە تەندروستیەكاندا دەبێـت  و پشكنینی تەواو بۆ ئەوانە دەكرێت كە لەسنورەكانەوە دێنە ناو ڕۆژئاوای كوردستان و بەپێچەوانەوە.