دوو كەسی عەرەب لەهەرێم گیانیان لەدەستدا

کوردستان 28/05/2020

چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەقەزای دووكان، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ، دوو كەسى بەڕەگەز عەرەب، گیانیان لەدەستدا و كەسێكيش بە سەختی بریندار بوو.
رێبوار سكتانی، ئەفسەری هاتوچۆ بۆ كاروباری دەرەوەی شەقامەكانی ناوشار رایگەیاند: ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لەدووكان هەبوو، كە وەرگەڕانی بارهەڵگرێك بە سێ هەزار مریشكەوە بوو، كەسێك رزگار كرا كە برینەكەی سەختە و باری تەندروستی تا ئێستا جێگیر نییە.
وتیشی "لەرووداوەكەدا، دوو كەس گیانیان لەدەست دا، كە بەڕەگەز عەرەبن و شوێَنی ڕووداوەكە شوێنێكی سەخت بووە، بە هەوڵی بەرپرسانی پۆلیس و شارەوانی و بەرگری شارستانی، دوای چەندان سەعات توانرا تەرمەكانیان دەربهێنرێنەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی بكرێن".

.