‫لەمیسر چی کرا بۆ کۆتایھێنان بەخوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان؟‬

جیهان 27/05/2020

چاودێر: یادگار عەلی وەری گێڕاوە: 


‫لەمانگی ئازارەوە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەھۆی کۆرۆناوە بۆ ماوەی دوو ھەفتە ڕاگیرا، چاوەڕێدەکرا دوای ئەو ماوەیە خوێندن بگەڕێتەوە، بەڵام تادەھات مەترسییەکانی نەخۆشیەکە زیاتر دەردەکەوتن، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەناچاری چەند بڕیارێکی بۆ گەیاندنی خوێندنی ئەمساڵ بەئەنجام دەرکرد. لەخوارەوە بەکورتی ڕێوشوێنەکان دەخەمەڕوو:‬

‫*سەبارەت بە پەیمانگاکان: ‬

‫قۆناغی یەکەم:
لەبری کۆتایی ساڵ، خوێندکار دەبێت بۆ ھەر وانەیەک؛ لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای وانەکە، توێژینەوەیەک لەو بەشەی بابەتەکەی ئامادە بکات کە ماوەتەوە.‬

‫قۆناغی دووەم: تەنھا تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لەو بابەتانە دەکات کە کۆرسی یەکەم و ئەوانەشی بەشێوەی (ئەلیکترۆنی پاڵپشتیکار) خوێندویەتی و تاقیکردنەوەکەش لە [١/٧/٢٠٢٠] لەکامپەکان و بەشێوەی تەحریری دەستپێدەکات.‬

‫*سەبارەت بەزانکۆکان:‬

‫-ئەو بەشانەی خوێندنیان چوار ساڵە:‬

‫١. قۆناغەکانی[١،٢،٣]:‬
‫بۆ ھەر وانەیەک توێژینەوەیەک بەسەرپەرشتی مامۆستای وانەکە و لەو بەشەی پرۆگرام کەماوەتەوە و بەھۆی کۆرۆناوە نەخوێندراون، ئامادە دەکەن و نمرەیان لەسەر ئەوە بۆ دادەنرێت.‬

‫٢. سەبارەت بە قۆناغی چوارەم: ‬
‫ھاوشێوەی قۆناغی دووەمی پەیمانگاکان دەبێ و لە [١/٧/٢٠٢٠] تاقیکردنەوەی وەرەقی و لەکامپی زانکۆکان ئەنجام دەدەن.‬

‫- ئەو بەشانەی پێنج یاخود شەش ساڵین:‬

‫• ئەوانەی پێنج ساڵین: ‬
‫- قۆناغەکانی [١،٢،٣،٤]:‬
‫تەنھا توێژینەوە بۆ ھەر بابەتێک لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای بابەت دەنوسن و ئەو بابەتانەش دەبێت بەبابەتی توێژینەوەکە کە نەخوێنراون لەپرۆگرامی ھەر وانەیەک.‬

‫- قۆناغی پێنجەم: تاقیکردنەوەی وەرەقی لەیەکی حەوت ئەنجام دەدەن و بابەتەکانی کۆرسی یەکەم و ئەوانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی خوێندراون داخڵ دەبێت.‬

‫• ئەو بەشانەی کە خوێندن تێیاندا شەش ساڵه:

‫-قۆناغەکانی [١،٢،٣،٤،٥]:‬
‫بۆ ھەر بابەتێک، توێژینەوەیەک لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای وانەکە و لەو بابەتانەی پرۆگرام کەنەخوێندراون ئامادەدەکرێت و نمرەی کۆتایی لەسەر ئەوە دادەنرێت.‬

‫- قۆناغی شەشەم:
لەیەکی حەوت بەشێوەی وەرەقی و لەکامپی زانکۆکان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و بابەتەکانی کۆرسی یەکەم و ئەوانەشی بەشێوەی ئەلیکترۆنی پاڵپشتیکار خوێنراون تاقیکردنەوەیان تێدا دەکرێت.‬

‫بۆ چۆنیەتی نوسینی توێژینەوە: ڕێنمایی و رێوشوێنی پێویست دیاریکراوە، ھاوکات بۆ تاقیکردنەوەی قۆناغە کۆتاییەکانیش؛ بڕیارە ڕێوشوێنی تەندروستی توند بگیرێتەبەر.‬