ئەندازیاری مردن كێیە؟ چۆن كوژرا؟

عێراق 27/05/2020

چاودێر: لەئەنجامی زانیاری وردی هەواڵگری، لەوكاتانەی كە هاتوچۆی نێوان عیراق و سوریایی دەكرد، چی دەكات؟، بۆ كوێ دەچێت؟، زیاتر لەچ شوێنێك نیشتەجێیە؟، ئەمە كاری هێزەكانی دژە تیرۆری عیراقی بووە، كە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش شوێنی حەجی تەیسەر والی گشت هێزەكانی داعش لەعیراق پێی هەڵدەستان.

حەجی تەیسەر كێیە؟، 
 ناوی تەواوی معتەز نەعمان عەبد نایف جبوری، بە حەجی تەیسەر ناسراوبووە، یەكێك لەئەنجام و سەركردە كۆنەكانی داعشە، كەپێشتر لەریزەكانی قاعیدە بووە.
لەسەردەمی بەغدادیدا، رۆڵی گەورەو مەترسیداری دژ بەهێزە ئەمنیەكان لەعیراق و لەچەند ناوچەیەكی سوریا گێراوە، كەسێكی متمانە پێكراوەی بەغدادی بووەو تاكو پێش كوشتنی جێگری رابەری گشتی گروپی تیرۆرستی داعش بووە.

چی دەكرد؟ 
جگە لەوەی سەرپەرشتی چەندین تۆڕی هەواڵگری داعشی لەناو خاكی عیراق كردبوو، هاوكات یەكێك بووە لەشارەزایانی دروست كردن و چاندنی بۆمبی چێنراو پشتێنی بۆمبڕێژكراو، هەربۆیە لەلایەن بەغدادیەوە كراوەتە سەر پەرشتی چۆنیەتی دروستكردنی بۆمب.
یەكێك لەكارەكانی تەیسەر دروستكردنی چەندین كارگەی نهێنی بووە بۆ دروستكردنی بۆمب بەهەموو جۆرەكانیەوە.
تەیسەر، زۆرترین  ناسنامەو پاسپۆرت  هەبووە، بۆ ئەوەی لەهەركوێیەكدا بیەوێت گوزەر بكات و كەس نەتوانێت بیناسێتەوە.
 بە ئەندازیاری مردن ناسراو بووەو كوندی شێخ ئەحمەدی لە پارێزگای سەڵاحەدین بەتەواوی بۆمبڕێكردبوو، دواجار هەموو خانوو ماڵوحاڵی گوندەكەی خاپوركردو تەقاندەوە.

5 ملیۆن دۆلار بۆ هەرزانیاریەك
لە ئابی ساڵی 2019 واشنتۆن بڕی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ هەركەسێك دانابوو كە زانیاریەكی لەسەر ئاشكرا بكاتەوەو بیدركێنێت، كار گەیشتە ئەوەی لەمانگی رابردوودا لەئەركێكی هاوبەشدا لە شاری دێر ئەلزور لەبۆردومانێكدا لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی تری داعش كوژراوە.