تەرمی حەبیوڵڵای میللەی بەخاك سپێردرا

رۆشنبیری 27/05/2020

چاودێر: دوای ئەوەی دوێنی سێ شەممە بەهۆی نەخۆشیەوە  حەبیبوڵڵای میللەی كۆچی دواییكرد، ئەمڕۆ تەرمەكەی لە كۆشكی قروە بەخاكسپێردا.

ناوی تەواوی حەبیبوڵڵای مفاغریە و ناسراوە بە حەبیبوڵڵای مللەی و گۆرانیبێژی میللی ناوچەی سنەیە و چەندین بەرهەمی ناوازەی میللی هەیە.

حەبیبوڵڵا خاوەن 15 ئەلبوومی گۆرانی میللی و فۆلكلۆریەو 100 ئاوازی تایبەت بەخۆی هەیە كە لە لایەن چەندین هونەرمەندی پارچەكانی كوردستانەوە وتراوەتەوە.

دوێنێ دوای 50 ساڵ لەخزمەتكردن بەهونەرو میوزیكی كوردی  لەتەمەنی 83 ساڵانیدا گیانی سپاردو لە كۆشكی قروە مەراسیمێكی گەورەی بەخاكسپاردنی بۆ ئەنجامدرا.