هاوڵاتیەك كۆتایی بەژیانی هێنا

جیهان 27/05/2020


سەرچاوە ناوخۆییەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند لەسنوری شاری كەركوك هاوڵاتیەكی تەمەن 36 ساڵان بەفیشەك كۆتایی بەژیانی هێنا.
بەرەبەیانی ئەمڕو لەگەڕەكی دیار بەكر لە شارۆچكەی دوبز لە پارێزگای كەركوك هاوڵاتیەكی كورد کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی دوبز ڕایگەیاند هاوڵاتیەك بە ناوی هەژار بەكر فارس كە باوكی سێ منداڵە لە گەڕەكی دیار بەكری دوبز بە هۆكارێكی نەزانرا و بە فیشەكێك كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە وتەرمەکەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.