لەخانەقین داعش دوو برای لەكاتی دروێنەدا ڕفاند
جیهان 27/05/2020
لەسنووری خانەقین دووبرا لەکاتی کارکردن بە دەڕاسە لە کێڵگەیەکدا لەلایەن چەند چەكدارێكی داعشەوە ڕفێنران.
كەسێكی نزیكی ڕفێنراوەكان ڕأیگەیاند دوو براكە به دووری سه‌د مه‌تر، له گوندی ته‌نه‌قاڕ، سه‌رقاڵی دروێنه‌كردنی گەنم بوون به ده‌ڕاسه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هاتوون ڕفاندویانن، تائێستا بێ سه‌روشوێنن، ده‌ڕاسه‌كه‌یان تا به‌ره‌به‌یان کاری کردووە.
ئامانج عه‌بدولڕه‌زاق، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاره‌دێی جه‌باره وێرای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ڕایگەیاند ئه‌و شوێنه زیاتر مه‌ترسی چه‌ته‌كانی داعشی له‌سه‌ره بۆیه گومان ده‌كرێت ئه‌وان به‌و كاره هه‌ستابێتن، تا ئێستاش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به خانه‌واده‌ی ڕفێنراوه‌كانه‌وه نه‌كردووه .