توركیا كوژرانی 5 گەریلای پەكەكەی لەناوچەی ئاسۆسی سەر بەماوەت ڕاگەیاند

جیهان 27/05/2020


وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لەناوچەی ئاسۆسی سەر بەقەزای ماوەت 5 گەریلای پەكەكەیان كردۆتە ئامانج .
وەزارەتی بەرگری توركیا ڕاشیگەیاندوە هێرشەكە لەئەنجامی لێكۆڵینەوەی وردی دەزگای میت و هەواڵگری توركیا و بەهاوكاری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ئەنجام دراوە و لەئەنجامی هێرشەكەدا 5 گەریلا كوژراون.