ئێران : پەرلەمانتارێك دەستگیر كرا

جیهان 27/05/2020


ئەمرۆ محەمەد عەزیزی، پەرلەمانتاری خولی پێشووی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمان)ی ئێران، لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە، دەستگیرکرا و بۆ جێبەجێی کردنی سزاکەی ڕادەستی دادگا کرا.
محەمەد عەزیزی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی دیکە بە ناوی فرەیدون ئەحمەدی، هەریەکەیان بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون بە ٦١ مانگ زیندان.
ڕاگەیاندنەکانی ئێران باسی ئەوە دەکەن کە ئەمڕۆ فرەیدون ئەحمەدی-یش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت بۆ جێبەجێی کردنی سزاکەی.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم دوو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو، تا ئەمڕۆ کە خولی ١١ـەمی پەرلەمانی ئێران دەستی بەکارەکانی کرد، خاوەن پارێزبەندیی یاسایی بوون.