شارۆچكەی خورماتوو 48 كاتژمێر كەرەنتینە دەكرێت

عێراق 25/05/2020


ئەمرۆ دووشەممە شانەی قەیرانەكان لە قەزای خورماتوو بریاری دا تەواوی شارۆچكەكە ماوەی 48 كاتژمێر كەرەنتینە بكرێت ،بڕیارەكە دەگەڕیتەوە بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس
شانەی قەیرانەكان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوەتەوە سەرۆكی شانە لەگەڵ بەرێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنیەكاندا كۆبوەتەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی تەندروستی بەتایبەت پاش ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا زیادی كردوە 
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە بڕیار دراوە ماوەی 48 كاتژمێر تەواوی شارۆچكەكە كەرەنتینە بكرێت و دەروازەكانی باكوورو باشوری شارەكەش دابخرێن.
هەروەك بریار دراوە بازاڕو ماركێت و نانەواخانەكان دابخرێت و قەدەغەی هاتوچۆی پیادەش رابگەێندرێت وتەنها دەرمانخانەكان كراوە دەبن و دەست بەسەر پاسكیل و ماتۆڕ سكیلیشدا دەگیرێت ئەگەر پابەندی بریارەكە نەبن.
لە راگەیاندراوەكەدا شانەی قەیرانەكان داوای لەفەرمانگەی هاتوچۆ كردوە دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانەدا بگرێت كە یاساكە پێشێل دەكەن و سزای سەرپێچی كەران بدات 
هەروەك بریار دراوە بەداخستنی یاریگاكان و ئارایشتگاكان و مەلەوانگەو مزگەوت وحوسینیەكان .