حكومەتی بەریتانیا بڕیاری كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدات.
جیهان 24/05/2020
حكومەتی بەریتانیا ئاشكرای كرد سەرباری ناڕەزایەتی مامۆستایان و سەندیكای مامۆستایانی بەریتانیا پلانێكیان لەبەردەستدایە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەرگای قوتابخانە سەرەتاییەكان بكرێتەوە .
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: لە قۆناغی یەكەمی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن تەنها دەوامی ئەو قوتابیانە دەستپێدەكات كە تەمەنیان لە نێوان 4بۆ6 ساڵ و 10 بۆ 11ساڵانە
جۆنسۆن تەئكیدی كردەوە ئیرادەی بەكۆمەڵ یارمەتیدەر بووە بۆ رووبەروبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتە دا جەختیشی كردەوە وڵات بەرەو قۆناغی دووەمی دەستپێكردنەوەی خوێندن و كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەنێت.
راشیگەیاند قۆناغی دووەمی سووكردنی یاساكان بریتی دەبێت لەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بە لەبەرچاوگرتن و پابەند بوون بەرێنمایە تەندرووستیەكان .
هەفتەی رابردوو سەندیكای مامۆستایان داوایان لە حكومەتی بەریتانیا كردوە چاو بخشَنێتەوە بە بڕیاری كردنەوەی قوتابخانەكان
بەگوێرەی دواین ئامار تا ئێستا لەبەریتانیا بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە زیاتر لە 37 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە