هاورێ: هیچ هەنگاوێك بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی پەرلەمان نەنراوە

کوردستان 23/05/2020


چاودێر: ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، دووپاتی دەكاتەوە، لەدوای كۆبونەوەی 7-5 و لێسەندنەوەی متمانە لەپەرلەمانتارێك، دۆخی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان نادیارەو هیچ هەنگاوێك بۆ ئاسایكردنەوەی نەناسراوە.

هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە چاودێر"ی راگەیاند: لەدوای كۆبونەوەكەی 7-5-2020 و دانیشتن لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لەچەند پەرلەمانتارێك كە بەدیاریكراوی بۆ یەك پەرلەمانتاربوو، دۆخی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان  نادیارەو هیچ هەنگاوێكیش بۆ ئاسایكردنەوەی نەنراوە.

وتیشی: رەخنەی ئێمە لەسەر ئەوەبووە ناكرێت پەرلەمانتار بە لێسەندنەوەی پارێزبەندی دەمكوت بكرێت، هەرچەند ئەو رووداوە هیچ كاریگەری لەسەر دەنگی ئازادیی ناو پەرلەمان نابێت.

باسی لەوەشكرد: پێدەچێت دوای جەژنی رەمەزان، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكان هەبێت بۆ ئاسایكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە.

لەبارەی وتارەكەی دوێنێی سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە،و بارودۆخی ئابوری هەرێم، ووتی: وتارەكەی ئومێد بەخش نەبوو، بەتایبەت لەسەر لامەركەزیەتی پارێزگاكان و كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران، كە ئەوە لەلایەن ئێمەوە رەخنەی لەسەرە.