کەشوهەوای یەکەم ڕۆژی جەژن بزانە
ژینگە 23/05/2020
چاودێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك.
هەر بە پێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەكشەممە، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسكەی كورتخایەن هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.
ئاشكراشی كرد، بە هۆی زیادبوونی خێرای با لە کاتەكانی دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە و پلەكانی گەرماش بە ڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.