ساڵح موسلیم: پەیەدە و ئەنەکەسە هیچ ڕێککەوتنێکیان واژۆ نەکردووە
چاو‌دێر
لەگەڵ ئەوەی پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە پەیەدە و ئەنەکەسە سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان و ئامادەییان لەوێ ڕێککەوتوون، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ نەکراوە.
هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده ئاشكرای دەكات، لەگەڵ ئەنەكەسە لەسەر چەند خاڵێك ھاوڕان، بەڵام ھیچ ڕێككەوتنێك لە نێوانیاندا واژۆ نەكراوە.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) ڕایگەیاند، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) باش بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه.
موسلیم، وتیشی: "لە ھەندێك خاڵ ھاوڕان، بەڵام تا ئێستا ھیچ ڕێككەوتنێك واژۆ نەكراوە، ئومێد دەكەم لە داھاتوودا بگەین بە قۆناغی كۆتایی و ڕێككەوتن واژۆ بكەین".