نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کردەوە

جیهان 23/05/2020

چاودێر

 

ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجامی بەردەوامی گرژییەکانی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەهای نەوت  2% دابەزی و گومانەکانیش لەبارەی گەڕانەوەی بەهای نەوت بۆ دۆخی پێشووی بەهۆکاری بەردەوامی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زیادیانکردوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 35 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوە کراوە بەراورد بە ڕۆژی هەینی 93 سەنت دابەزیوە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریکا بۆ 33 دۆلار و 25 سەنت دابەزیوە.

هەفتەی ڕابردو بەهای نەوت دوای دابەزینێکی زۆر بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، لەو بارەیەوە شارەزایانی ئابووری هۆکارەکەیان بۆ هەڵگرتنی ڕێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لە چالاکییە ئابوورییەکان لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا گەڕاندەوە.