ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەسەر 100 هەزار خۆبەخش تاقیدەكرێتەوە

جیهان 22/05/2020


چاودێر: ئەمریكا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كەهێشتا لە تاقگەكانە لەسەر 100 هەزار خۆبەخش تاقیدەكاتەوە.

پزیشكانی بەرپرس لەو پڕۆژەیە بە رۆیتەرزیان راگەیاندوە:"  100 هەزار خۆبەخش لەئەمریكا ئامادەن  ڤاكسینی ئامادەكراوی دژە كۆرۆنا لەسەر جەستەیان تاقی بكرێتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" هاوكات كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی ڤاكسین و دەرمانی دژە كۆرۆنا پەیوەندی باشیان لەنێواندا هەیە و زانیاری ئاڵوگۆڕدەكەن".