مەسرور بارزانی راشکاو بو!

کوردستان 22/05/2020

ئەگەرچی مەسرور بارزانی لە سەرەتاوە وتی: هەر لە بەرەی خەڵکدا دەمێنمەوە! کە ئەمە گەورترین فریودانە، وەلێ نایشارمەوە تا ئاستێکی زۆر لە وتارەکەیدا راشکاویم بینی.
ئەو لە ناوەرۆکی قسەکانیدا وتی:
*حکومەتەکانی نێچیرڤان بارزانی فاشل بون، نەیانتوانی سەرچاوەکانی داهات فرەچەشن بکەن.
*حکومەتەکانی نێچیرڤان بارزانی تەنها کاریان لە سەر دامەزراندنی خەڵک کردووە.
*حکومەتەکانی نێچیرڤان بارزانی لە پرسی نەوتدا فەشەلی هێنا.
*حکومەتەکانی نێچیرڤان بارزانی ٢٧ ملیار دۆلار قەرزیان بۆ جێ هێشتوین.
*موچەخۆران خۆتان ئامادە بکەن لە مانگی داهاتووەوە موچەکانتان کەم دەکەینەوە.
*تەنها لامەرکەزی ئیداری قبوڵ دەکەم.
*تا ئێستا هیچ رێکەوتنێکمان لە گەڵ عێراق نەکردوەو دیار نیە کەی رێک دەکەوین.
*حکومەتی هەرێم پارەی هەڵگیراوی نیە، موفلیسە.
*پێدانەوەی پاشەکەوت لە بەرنامەی حکومەتدا نیە.
بە کورتی مەسرور بارزانی زۆربەی کێشەکانی خستە ئەستۆی ئامۆزاکەی.
پێشی وتین: ناتوانین بەم دەمودەستە کێشەکانتان چارەسەر بکەین.
هەروەها وتی: دەستبردن بۆ موچەو بژێوی خەڵک تاکە رێگایە بۆ سوککردنی باری لاری سەرشانی حکومەت.
ئەو بە رونی بێ توانایی حکومەتەکەی بەیان کرد، ئیدی نۆرەی خەڵکە، ئایا سەردەمێکی تریش بە دیار حکومەتێکی شکستخواردووەوە دابنیش؟!
عەبدوڵای مەلا نوری