پیاوە سیاسییەكانی ڕوسیا، بەرگری لەكچە پەرستارەكە دەكەن

سۆشیال میدیا 22/05/2020

لوقمان غەفوور
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی زە سەن -ی رۆژی 22ی ئایار، پیاوە سیاسییەكانی ڕوسیا، بەرگری لەو پەرستارە دەكەن كە لە چەند رۆژی رابردوودا بە جلوبەرگی ژێرەوە لە نەخۆشخانەیەكی ڕوسیا كاریكرد.

رۆژنامەی تولا پرێس-ی روسی، رۆژی 18ی ئایار، لە راپۆرتەكێكدا ئاماژەی بەوەدا كە پەرستارێك لە بەشی نەخۆشییە درمەكان-ی نەخۆشخانەی تولا-ی مەیدانی، لەهەرێمی تولا لە باشوری مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیا، بێگوێدانە هیچ توانجێك لەلایەن نەخۆشەكانەوە بە جلی ژێرەوە، كاریكردووە. بەپێی رۆژنامەی (تولا پرێس) هەموو ئەو كەسانەی لەو نەخۆشخانەیە هێڵراونەتەوە لەرەگەزی پیاون و تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس.

لەبەرامبەر ئەم رەفتارەدا بەرپرسانی نەخۆشخانەكە سزای تەمبێكردنیان بۆ دەركرد. بەڵام لەدوای ئەو سزایە پیاوە سیاسییەكانی روسیا بەرگری لەو پەرستارە تەمەن 23 ساڵە دەكەن.

ڤیتالی میلونۆڤ ئەندامی حزبی روسیای یەكگرتوو بە رۆژنامەی كۆمسۆمۆ لسكایا براڤدا-ی روسی راگەیاندووە كە هیچ پێویست ناكات بڕیاری دیسپلینی تەمبێكردن پسەپێنرێت بەسەر ئەو پەرستارە و بەزووترین كات سزاكەش هەڵەوەشێنینەوە. وتیشی: “بەهەر شێوەیەك بێت لە شێوەكان پێویست بە سزا ناكات، من بە هەموو شێوەیەك دژی ئەوەم”.

ئەو پەرستارە كە بە (نادیە) ناسراوە و تەمەنی 23 ساڵە لە نەخۆشخانەی تولا-ی مەیدانی بەهۆی ئەو رەفتارەیەوە كاركردنی هەڵپەسێردراوە. لەكاتێكدا بەپێی رۆژنامەی (تولا پرێس)، نادیە، بەرێوەبەری نەخۆشخانەكە ئاگادار دەكاتەوە كە “دنیا گەرمە” ناتوانێت بەرگی زیادە بپۆشێت لەژێر ئەو بەدلە نایلۆنە شەفافەی كارمەندانی هێڵی پێشەوەی بەرگریكردن لە كۆرۆنا بۆ خۆپاراستن، بەكاریدەهێنن.

خاتوو ئاناستاسیا ڤاسیلیڤا سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكان بۆ رۆژنامەی زە سەن-ی دووپاتكردۆتەوە كە ئەو جلوبەرگەی لەبەری نادیە-دا بووە نایاساییە. وتیشی: “بەشێك لە پیاوە سیاسییەكان هاوكاری نادیە دەكەن كە سزا نەدرێت”.

ئەو لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: “سەرەتا، ئەو جلوبەرگەی كە پەرستاران دەیپۆشن لەماددەیەكی وا دروستكراوە كە پەرستار گەرمای نەبێت، دواتر بۆ تەنیا ئەو گەرمایەتی!
تا رۆژی 22 ئایار، روسیا 326 هەزار و 448 كەس تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و 3هەزار و 249 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە مردوون.