کوردستان

لەسەر موچەکانیان پەرلەمان نوسراوێک ئاڕاستەی ئەندامەکانی دەکات

22/05/2020

نوسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نوسراوی ژماره‌ 958/4/4 له‌ڕێكه‌وتی  21\5\2020، به‌ئیمزای ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان
گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین له‌خوله‌كانی پێشووتر له‌مووچه‌ی خانه‌نشینییان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان كردو تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ده‌توانن له‌ رێكه‌وتی 2020/7/1 ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، ‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه‌‌: