رۆژانی جەژن عەلوەکان کراوە دەبن

کوردستان 22/05/2020

چاودێر: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لەراگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەکردنەوەی عەلوەکان دەکات لەرۆژانی جەژندا.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە:" بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان.
رونیشكراوەتەوە:" بە سوپاسەوە تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت، بە پێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێ یەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن.