سەبارەت بە: بەیاننامەی یٔەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر _ پارتی!

کوردستان 21/05/2020

ئارێز عەبدوڵا

سێبەری دیموکراسی یٔازادییە و بنەمایی یٔازادیش دەستەبەری مافی دەربڕینە. واتە نە دیموکراسی بەبێ یٔازادی مانایەکی هەیە و نە یٔازادیش بەبێ مافی دەربڕین بوونی هەیە.
پارتی بە پاشگری دیموکراتی لە ساڵی ١٩٤٦وە دروستبووە. لەو کاتەدا دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراسیان نەک هەر وەک دروشم، بەڵکو وەکو تایتڵی سەرەکی خەباتی سیاسیشیان داناوە. کەواتە لە هەنگیوە زانراوە بوونی دیموکراسی دەستەبەری مافەکانی گەل دەکا، بۆیە هەمیشە قوربانی لە پێناو دراوە، کەچی یٔێستا یٔاماژەکان بەرەواژی دەبیندرێن. گەلۆ توبڵێی یٔێمە دیموکراسیمان تەنیا بۆ عێراق ویستبێ؟!
لە پێناسەی سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستان سەرەڕای کەموکوڕی و کەمتەرخەمیەکان بە دیموکراسی ناودەبرێ، بەڵام یٔایا دەبێ یٔێمە بنەماکانی دیموکراسی بە هێزتر بکەین، یان بە پێچەوانەوە بەرەو تۆتالیتاری و دیکاتاتۆریەت هەنگاو بنێین؟
یٔێمە یٔێستا لە دووڕیانین، بۆیە ململانێکی سیاسی توند لەو بارەیەوە دەبیندرێ. گەلی کوردستان لە هەرچوار پارچەکانی تری وڵات کوشتەی دەستی شۆفینیزم و ستەمی مەرکەزیەت و دیکاتۆریەتە، یٔایا دەبێ یٔێمە نمونەیەکی وا پێشکەش بکەین کە لەناوچەکە چاومان لێبکرێ، یان چاوی خوشک و براکانمان بە نمونەکەی یٔێمە بشکێندرێ؟
من وەکو هەر هاوڵاتییەکی یٔەم وڵاتە بەدەر لە یٔینتیمای حزبی و سیاسی، نەک هەر مافی دەربڕینی بۆ چوونەکانم هەیە، بەڵکو بە یٔەرکی سەرشانی خۆشم دەزانم هەر وەکو چۆن لە رابردوودا لە دژی ستەمی داگیرکەران درێغیم نەکردوە، یٔەمڕۆش بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و پێشخستنی دامودەزگا نیشتیمانیەکانمان بەشێوازیکی سەردەمیانە خەبات بکەم و لانی کەمی هەڵوێستەکانم دەرببڕم.
لە بەرامبەر دیدارێکم لە رادیۆی دەنگی یٔەمریکا دەیان وتاری کادیرەکانی پارتیم بە تەشهیر و بوختانەوە بە بەرچاوکەوتن، یٔەوانە لە جێی خۆی، بەڵام یٔەوەی جێی سەرسوڕمانم بوو بەیاننامەی یٔەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە هەولێر بوو، کە (هەڕەشە)یەکی یٔاشکرای تێدایە!
برایانی بەڕێزم:
- یٔەو شێوازە کارو کاردانەوەیە خزمەت بە پڕۆسێسی سیاسی کوردستان و حزبەکەشتان ناکا، چونکە نیگەرانییەکانی خەڵک گەیشتونەتە یٔاستی تەقینەوە لەبەرامبەر یٔەو دەسەڵاتەی کە حزبەکەی خۆشم تیایدا هاوبەش و بەشدارە. یٔایا لەم حاڵەدا دەبێ بیر لە هۆکار و رێگاکانی چارەسەر بکرێتەوە، یان بەچاو سورکردنەوە و وەڵامی توند یٔەوەندەی تر خەڵکی نیگەران بکرێ؟!
- یٔایا یٔێوە پسولەی لێبوردنی خوداییتان هەیە تا بە یٔارەزوی خۆتان بەردەوام تومەت بۆ سەرکردەکانی یەکێتی و لایەنەکانی دی هەڵبەستن و بە یٔارەزوی خۆتان ناو و ناتۆرەیان بەسەردا ببەشنەوە و کەسیش بە یٔێوە نەڵێ لە پشتی چاوتان دوو برۆ هەن؟!
- یٔێستا کاتی چاوسورکردنەوە و فراوانکردنی رێگای تاکڕەوی نییە، بەڵکو کاتی بەخۆداچوونەوە و نزیکبونەوەی لایەنەکانە لە پێناوی دەربازکردنی گەل و وڵات لە قەیرانەکان، نەک دەربازکردنی دەسەڵات لە قەیران.
- بەلامەوە سەیرە یٔێوە بەوە قەلس دەبن کاتێک دەڵێم یٔەگەر یٔێمە خۆپیشاندان بکەین سەرەتا بەبڕیار لە حکومەت دەکشێینەوە، یٔینجا لە هەولێر دەست پێدەکەین!. نازانم بۆچی تەنیا بەناوهێنانی خۆپیشاندان لە هەولێر هەندە تەنگاو دەبن؟
خۆ یٔامانجی خۆپیشاندانەکان یٔەو پەڕی دەگاتە راددەی گۆڕینی کابینەی حکومەت، نەک تێکشکاندنی یٔەو دامودەزگا نیشتیمانیانەی کە بە خوێن و قوربانیدان وەدیهاتوون؟
- لە هەر وڵاتێک دیموکراسی هەبێ یٔازادی هەیە و لە هەر جێگایەکیش یٔازادی هەبێ مافی دەربڕین و خۆپیشاندان و گردبونەوە هەیە. نابێ یٔەوەتان لەیاد بچێ کە یٔەزموونی هەموو یٔەو دەسەڵاتانەی لە خۆپیشاندان و دەربڕینی یٔازاد تۆقیون یٔەنجام نەک تەنیا بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ گەلەکانیشیان زۆر خراپ شکاونەتەوە. لە هەر جێگایەکیش رێگری لە خۆپیشاندانەکان بکرێ راپەڕین سەرهەڵدەدا!
یٔەگەر یٔەتانەوێ بەرەو پێشەوە هەنگاوبنێین دەبێ بۆ دیالۆگی بەرهەمدار لەگەڵ هەموو لایەنەکان بێنە پێشەوە، تا بابەیەکەوە گوێ لەو خەڵکە بگرین و بزانین بۆچێ ناڕازین و چییان دەوێ؟
دووبارەی دەکەمەوە یٔەگەر رێگری لە خۆپیشاندان و دەربڕینی یٔازاد بکرێ راپەڕین سەرهەڵدەدا، راپەڕینیش رەنگە تەڕ و وشک بەیەکەوە بسوتێنێ.
لە کۆتاییدا هیوادارم جاریکی دی دیدارەکەم بە وردی بخوێننەوە، چونکە هەست دەکەم باش نەخوێندراوەتەوە، یان لێی تێنەگەیشتوون.
تێنەگەیشتنیش لە بەڵای خوا خراپترە.