5حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا لەسلێمانی راگەیەنرا

کوردستان 21/05/2020

چاودێر: وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی ٥ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لەسنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

 

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18. سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢١  ئایار ٢٠٢٠