کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەستیپێکرد

کوردستان 21/05/2020

چاودێر:

 

کەمێک بەر لەئێستا لەشاری سلێمانى لەدەباشان کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد.

 

کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەسەرپەرشتی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.


بەپێی زانییارییەکانی چاودێر، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێستای کوردستان و عیراق دەکرێت، هاوکات هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ بۆ دۆخی ئێستای یەکێتى دەکەن، هەروەها بڕیاری پێویست لەبارەى چەند پرسێکی گرنگەوە دەدرێت.