چەند وەزیرێکی حکومەتى پێشووی عیراق سزادەدرێن

عێراق 21/05/2020

چاودێر:


جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کاری لەپێشینەی ئەم کابینە نوێیە حکومەت چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە، هەبۆیە لەچەند ڕۆژی ئایندەدا چەند وەزیرێکی حکومەتی پێشوو دەدرێنە دادگا.

حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەى بەئەوەدا، وەزیرە گەندەڵەکان پێشوو لێکۆڵینەوە لەمەلەفەکانیان دەکرێت و دەدرێنە دادگا و سزای یاسایی دەدرێن.

باسی لەئەوەشکرد، لە قۆناغی داهاتوودا پێشینەی کاری حکومەت چاکسازیی بەڕێوەبەردن و بەرەنگاربوونەوە گەندەڵیی دارایی دەبێت، بەتایبەتی لە هەندێک وەزارەت کە گەندەڵی تێکیداون.