ئەو ئۆتۆمبێلانەى بێسەرەتان و خاوەنەکانیان لێیان ناپرسنەوە پاندەکرێنەوە
چاو‌دێر:
هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بێسه‌ره‌تان و ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا خاوه‌نه‌كانیان لێیان نه‌پرسنه‌وه پانده‌كرێنه‌وه.
عه‌قید شه‌هلا مه‌حمود، لێپرسراوی به‌شی داواكان و لێكۆڵینه‌وه له بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێم-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هیچ ئه‌وەلیاتێكیان نیه و بێسه‌ره‌تان، كه ده‌برێنه گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خاوه‌نه‌كانیان لێیان ناپرسنه‌وه، تاوه‌كو پێنج ساڵ چاوه‌ڕوان ده‌بین و دواتر پان ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ماتۆرسكیله‌كان ساڵانه پانده‌كرێنه‌وه.
وتیشی: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بێسه‌ره‌تان كه بۆ جاری یه‌كه‌م ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت، بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێن، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه، ئه‌گه‌ر بۆ جاری دووه‌م ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، نادرێته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌یان".