جیهان

24 كۆچبەری نایاسایی لەدەریای ئیجە ڕزگاركران

4 رۆژ پێش ئێستا


٢٤ كۆچبه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان ناچار كرابوون بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا له‌ قه‌زای سه‌فه‌ریحیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه‌ رزگار كران.
له‌سه‌ر داواكاری كۆچبه‌ره‌‌كان، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا به‌ هانای ٢٤ كۆچبه‌ره‌‌كه‌وه‌ چوون كه‌ له‌ به‌له‌مێكی لاستیكیدا بوون.
به‌م جۆره‌ تواندرا سه‌رجه‌م كۆچبه‌ران رزگار بكرێن كه‌ هاووڵاتی ئه‌فغانستانین و ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیشیان له‌نێودا بوو.