لەكەلار دوو تیرۆرست دەستگیركران

کوردستان 20/05/2020


چاودێر: دەزگای هەواڵگری عیراق بەهاوكاری  هێزەكانی ئاسایشی ناوچەكە دوو تیرۆرستی داعش لەقەزای كەلار دەستگیردەكرێن.

بەڕێوبەرایەتی  دەزگای هەواڵگری عیراق، ئاشكرایكردوە:"  بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی  پارێزگای سلێمانی، دەزگای هەواڵگری عیراق سەربە وەزارەتی بەرگری، دوو تیرۆرستیان لەقەزای كەلار دەستگیركردوە".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو دوو تیرۆرستە وردەكاری و جموجۆڵی هێزە ئەمنیەكان وەكو زانیاری بۆ تیرۆرستان ناردوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەو دوو تیرۆرستە  پێشتر بڕیاری دەستگیركردنیان هەبووەو لەلایەن دەزگای هەواڵگری بابلەوە زانیاری وردیان لەسەر تۆماركراوە".