یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی داعش دەستگیرکرا

کوردستان 20/05/2020

چاودێر: دەزگای هەواڵگری عیراق، کوژرانی  عەبدوڵڵا قەرداش یەکێک لەو سەرکردانەی داعش کە بۆ شوێنگرەوەی بەغدادی کاندید بووە دەستگیرکراوە.

 

دەزگای هەواڵگری عیراق، ئاشکرایکردوە:  عەبدولناسر قەرداش نزیک لە عەبدڵڵا قەرداشو یەکێک لەکاندیدەکان بۆ شوێگرەوەی ئەبو بەکر بەغدادی، رابەری پێشووی  داعش دەستگیرکراوە.

 

شایەنی باسە ئەو هەواڵە لەلایەن پێگەی هەواڵی واعی عیراقی بڵاوکراوەتەوەو هێشتا وردەکاری رەسمی ئاشکرا نەکراوە.