كۆڵبەرێك كوژرا

جیهان 20/05/2020


بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، کۆڵبەرێک کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی "سەفەر پیل ئەفکەن" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی 'پوش ئاوا' بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.