ئیبراهیم كاڵن: لكاندنی دۆڵی ئوردون بەخاكی ئیسرائیلەوە هەنگاوێكی نو‌ێی داگیركاریە
جیهان 20/05/2020
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن سەبارەت بە لێدوانی حكوومه‌تی نو‌ێی ئیسرائیل له باره‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌ناری خۆرئاوا و لكاندنی دۆڵی ئوردن به خاكی ئیسرائیله‌وه، هه‌نگاوی نو‌ێی سیاسه‌تی داگیركاری ئیسرائیله.
ئیبراهیم كاڵن له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كاردانه‌وه‌ی نیشان دا لە هەمبەر پلانی داگیركاری ئیسرائیل له كه‌ناری رۆژئاوا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر هه‌وڵ و پلانێك مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نادیده بگرێت، مه‌شروعیه‌تی نییه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا هاتووه ''لێدوانی حكوومه‌تی نو‌ێی ئیسرائیل له باره‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌ناری خۆرئاوا و لكاندنی دۆڵی ئوردن به خاكی ئیسرائیله‌وه، هه‌نگاوی نو‌ێی سیاسه‌تی داگیركاری ئیسرائیله''.