بۆچی دەبێت جەژن قەیسی بخورێت؟
چاودێر:
قەیسی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو خۆراكانەی لەجەژندا دەخورێن، بەتایبەتی خواردنی بڕێكی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەربەتە دروستكردەكان و خواردنەوە گازیەكان ، هەربۆیە زۆر گرنگە قەیسی لە جەژندابخورێت. لەبەرئەم هۆكارانە:
• لەبەر ئەوەی كۆڵستڕۆلی تێدا نیە و رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆمی تێدایە، كە كاریگەری باشی هەیە بۆ مێشكی مرۆڤ.
• هەروەها دەوڵەمەندە بەڕیشاڵیەكانی پەكتین و سلیلۆز كە هەرس ئاسان دەكات و بۆ كۆلۆن باشە و قەبزی ناهێڵێت.
• قەیسی رێژەیەكی باش لە ڤیتامینەكانی (C ،B6 ،A) تێدایە .
• هەروەها رێژەیەكی باشی كانزاكانی تێدایە و مادەی دژە ئۆكسێنی تێدایە لە گەڵ دژە هەوكردن .
• هاوسەنگی رێژەی شەكر لە خوێندا رادەگرێ و جەستە پاكدەكاتەوە لە كۆڵیستڕۆڵە زیان بەخشەكان .
• رێگری لە زیادبونی كێش دەكات و و ماسولكەكان بەهێز دەكات ، هەربۆیە زۆرگرنگە لە جەژندا قەیسی بخۆن.
سەرچاوە: CMC hospital