سوودە تەندروستییەكانی توو
چاودێر:
توو یەكێكە لە میوەكانی وەرزی بەهار و سەرەتای هاوین كە پزیشكە پسپۆڕەكان كۆكن لە سەر سوودەكانی بۆ تەندروستی مرۆڤ و هەروەها بەپێ جۆری رەنگی توو ( رەش ، سور، سپی) سودی زیاتری هەیە، لەبەر ئەم هۆكارانەیە پێویستە گرنگی بەخواردنی توو بدرێت، لەوانەش :
1. پاراستنی تەندروستی دڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ وەك جەڵتەی دڵ و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ۰
2. یارمەتی دابەزینی كولیستڕۆڵی خراپ دەدات لە خوێن دا ۰
3.ڕێگری كردن لە نەخۆشی شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانیەوە، چونكە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددە دژە ئۆكسانەكان و كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات ۰
4.یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات ۰
5.بۆ خانمانی دوو گیان و كۆرپەلەی ناوسكی زۆر بەكەڵكە، چونكە ڕێگری دەكات لە تووش بوون بە هەوكردن و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا و ماددە خۆراكیە جیاوازەكانی تر ، هەروەها ڕێگری دەكات لە مناڵ لەبارچوون ۰
6. چارەسەركردنی كەمی ماددەی ئاسن و كەم خوێنی و ڕێگرتن لێی بە تایبەت تووی ڕەش۰
7.پاراستنی تەندروستی چاو و بەهێز كردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوكوێری ۰
8. بەهێزكردنی خانەكانی مێشك و دەمار و كەمكردنەوەی ئەگەری ئەلزەهایمەر ۰
9.چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەكان و كەمكردنەوەی غازات ؛ هەروەها شەربەتەكەی زۆر باشە لە كاتی سك چوون ۰
10.پاراستنی لەش لە هەوكردن بە تایبەت هەوكردنی گورچیلە و میزەڵدان و نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەكان ۰
11. بەهێزكردنی توانای سێكسی لە هەر دوو ڕەگەزدا لەگەڵ زیادكردنی ژمارەی سپێرمەكان لە پیاوان دا ۰
12.بەهێزكردنی مووەكانی قژ و پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ ۰
13.پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكە و سیسی دەم و چاو
ئایا تووی ڕەش باشترە یان سپی یان سوور؟
هەموو جۆرەكانی توو هەمان سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام هەر ڕەنگێك سوودی زیاتری هەیە:
۱ ــ تووی سپی : یارمەتی دابەزینی تا دەدات لەگەڵ یارمەتی چارەكردنی دڵەكزێ و ئازاری گەددە و كێشەكانی جگەر ۰
۲ ــ تووی سوور : چونكە وزەی كەم تێدایە بۆیە كەڵكی هەیە لە كاتی ڕێجیم و دابەزینی كێش ، یارمەتی ڕێك كردنەوەی لێدانی و پێك هێنانی ئێسقان دەدات لەگەڵ خۆپاراستن لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا ۰
۳ ـــ تووی ڕەش : ڕێگری كردن لە خۆێنبەربوونی پووك و كەم خوێنی و كەمی ماددەی ئاسن ، بەڵام زۆر گرنگە ئەو كەسانەی دەرمانی دژی مەینی خوێن وەرئەگرن دژی جەڵتە وەك وارڤارین و هیپارین پێویستە ڕەنگەكانی تری لێبخۆن ۰
سەرچاوە: د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك