حکومەتى عیراق خوێندنی ئەمساڵی کۆتایی پێهێنا

عێراق 19/05/2020

چاودێر:

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵی ئاشکراد.

لەکۆبوونەوەیەکدا وەزارەتى پەروەردەی عیراق بڕیاریدا کۆتایی بەپڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بهێنێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پڕۆسەى خوێندن بۆ ئەمساڵ دەستپێناکاتەوە و نمرەی وەزری یەکەم بۆ ئەو قۆناغانە هەژماردەکرێت کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانییان نییە.

باس لەئەوەشکراوە، ئەو خوێندکارانەى لەوەرزی یەکەمدا دەرنەچوون، دواتر لەکاتێکی گونجاودا تاقیکردنەوە دەکەنەوە.