عێراق

سەركردەیەكی حزبی بەعسی رووخاو لە بەندیخانە كۆچی دوایی كرد

17/05/2020


سەرچاوەیەكی تایبەت هەواڵی گیان لەدەستدانی سەركردەیەكی حزبی بەعسی رووخاوی راگەیاند كەلە بەندیخانەی ناوەندی ناسریە زیندانی كرابوو
سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە رۆژی شەممە 16-5 "مزبان خزر هادی" كە یەكێك بوو لەسەركردەكانی حزبی بەعس بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە بەندخانەی ناوەندی ناسریە " الحوت"  گیانی لەدەستداوە