گەورەترین شەپۆلی کوللە هەڕەشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ڕاپۆرت 17/05/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
رۆژنامەی جیروزالم پۆست بڵاویكردوەتەوە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەفەریقا تا دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رووبەروی شەپۆلێكی گەورەی كوولەی بیابان بونەتەوە كە بە دووەم خراپترین شەپۆل دادەنرێت
پێشتر شەپۆلەكە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەفەریقاوبەشێك لەوڵاتانی نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئیران وعیراق و پاكستان و هیندستانی گرتبوە
دۆنگ یوو سەرۆكی رێكخراوی فاو بڵاویكردوەتەوە ئەوان سەركەوتوبونە لە پاراستنی زیاتر لە 720 تۆن لە دانەوێڵە لە 10 وڵات 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە هەرچەندە دەستكەوتەكانیان گەورە بوون بەڵام شەڕەكە درێژەی هەیەو كۆتایی پێنەهاتوە و جوتیارێكی زۆریش مەترسی لەدەستدانی بژێوی ژیانیان لەسەرە  وهەڕەشەشە بۆ سەر ئابوری خۆراك ئەمە لەكاتێكدا كاریگەریەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر جیهان كۆتایی نەهاتوە. 
بەپێی نەخشەیەك كە رێكخراوی فاو ئامادەی كردوە پێش بینی دەكرێت كوولە هێرش بكاتە سەر خۆرئاوای ئەفەریقا و سەرجەم وڵاتانی نیمچە دوورگەی عەرەبی 
مانگی داهاتووش جارێكی دیكە هێرشێكی نوێی كوولە سەر هەڵبداتەوە بەپێی نەخشەكە مانگی شوباتی رابردوو وەزارەتی كشتوكاڵی ئەردەن بەهۆی هێرشی ڕەووە كوولەكانەوە باری نائاسایی راگەیاند وبەگوێری پێش بینیەكانی فاو كشتوكاڵی سوریا هەڕەشەی كوولەی لەسەرە.
وڵاتی ئیران بڵاویكردوەتەوە تاران سوپای دووەمی وڵاتەكەی بەكاردەهێنێت بۆ قڕكردنی هێرشی كوولە كە باشووری وڵاتی گرتوەتەوە كەمەترسی لەناوچونی 7ملیار دۆلار دانەوێڵەیان لەسەرە 
بەگوێرەی راپۆرتەكەی فاو هێرشی هەر كۆمەڵە كوولەیەك دەتوانن خۆرادنی 35 كەس بخۆن لە رۆژێكدا ، هەر كۆمەڵە كوولەیەك كاتێك بەیانی زوو هێرش دەبەنە سەر كێڵگەیەك تا نێوەرۆ هەرهەموو كێڵگەكە دەخۆن مێرۆكان رۆژانە دەتوانن  ماوەی 93 مایەڵ بگەرێن  
تۆڕی سی ئێن ئێن ی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە هەر رەووە كوولەیەك لە كینیا 3 بەقەدەر دانیشتوانی نیویۆركە ، گەر ئەو كوولانە لەناو نەبرێن تا مانگی شەش 400 جار گەشە دەكەن 
بەگوێرەی راپۆرتەكە پێشتر كوولەی بیابان تەنها لە 30 وڵاتی ئەفەریقا وباشوری ئاسیا هەبوون ، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە رەووە كوولەكان دەگەنە 60 وڵات بە رووبەروی 29 كیلۆمەتری چوارگۆشە.
دیڤید بیسلی بەرێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی فاوو لەمانگی نیسان ی رابردوو هۆشداری دا جیهان رووبەروی مەترسی برسیەتی دەبێتەوە بەهۆی هێرشی كوولە و پەتای كۆرۆناوە 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ئێستادا شەوانە 821 ملیۆن كەس بە برسیەتی سەردەنێنەوە وپەتای كۆرۆناش 130 ملیۆن كەسی دیكەی برسی كردوە.
لای خۆشیەوە وەزارەتی كشتوكاڵی لوبنان بڵاویكردەوە جۆرە مێرویەك هێرشی كردوەتە سەر كێڵگە كشتوكاڵیەكانی ناوچەی عەرسال و تەئكیدیشی كردوەتەوە ئەو مێروانە لە سوریاوە هاتوون.
سەرچاوە / ئاژانسەكان