مستەفا کازمی ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم پیشان داوە

عێراق 16/05/2020

چاودێر

 

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عەرەبییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ئامادەیی پیشان داوە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم دەست پێ بکات.

 

ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی "عەرەبی الجدید"ی لەندەنی ئاشكرای كردوون، گفتوگۆکان بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە بۆشایی ئەمنی لە ناوچەكانی نێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە و نەهێشتنی بوونی چەكدارانی داعش لەو نێوەندەدا ئەنجام دەدرێت.


ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێكی ئەمنییەوە ئاشكرای كردووە، ڕێكخراوی داعش سودی لە كێشە و ناكۆكییەكان لەسەر ئیدارەدانی ئەمنی لە ناوچە جێناكۆكەكان بینیوە، هەروەها ناكۆكی و نەبوونی هاوئاهەنگیی سەربازی لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ ئیدارەدانی ئەو ناوچانە دەرفەتی جوڵەی بە چەكدارانی ئەو ڕێكخراوە داوە.


بە پێی بۆچوونی مستەفا كازمی، وەزارەتی بەرگریی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجام دەدات.