پێدەچێت مانگی داهاتوو نرخی نەوت بۆ خوار سفردۆلار دابەزێت

ڕاپۆرت 11/05/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
لە 20ی مانگی نیسانی رابردوو بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ خوار سفر دۆلار دابەزی ئەوەش وەبەرهێنەرانی بواری نەوتی تووشی شۆك كرد وبەدیار شاشەی تیڤیەكانەوە دانیشتبوون و بەلای وەبەرهێنەرانی نەوتەوە ئەو رۆژە هەرگیز لەبیرناكرێت 
لە ئێستادا ئەگەری ئەوە هەیە لەماوەی 3 هەفتەی داهاتوودا جارێكی دیكە هەمان دراما دووبارە بێتەوە هەمان ئەو فاكتەرانی كە پێشتر بو بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەمانگی رابردوودا بوونی ماوەو بگرە بەهێزتریشە 
قەیرانی عەمبباركردنی نەوت ... چۆن بەم دۆخە گەیشت؟ 
لەسەرەتای ساڵی 2020 پێشبینی دەكرا خواستی جیهان بۆ نەوت گەشە بكات كە لەو كاتەدا بە سەقامگیری رۆژانە 100 ملیۆن بەرمیل عەمباردەكرا بەڵام لەم ساڵەدا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لەچاو ترووكانەیەكدا زیاتر لە 35% داواكاریەكان وون بوون ونەما ئەوەش پیشە سازی نەوتی جیهانی تووشی جەڵتەی مێشك كرد.
ئەوەشی قوڕەكەی خەستتركردەوە رووسیا لەسەرەتای مانگی ئازاری رابردوو رێككەوتنەكەی ئۆپیكی رەتكردەوە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت ئەوەش بازاری نەوتی خستە نێو گێژاوی شەڕی نرخەوە كە تا 12 مانگی نیسان بەردەوام بوو بەڵام پاش ئەوەی بازاڕ پڕبوو خواستیش بەشێوەیەكی پێوانەیی كەمیكرد وگەورە بەرهەم هێنەرەكانی نەوت هاواریان لێ بەرزبوەوە چونكە داخوازی كەمیكرد وسەرجەم عەمباركانی نەوت پڕبوون لەنەوت بە تانكەرەكانیشەوە 
لە ئێستادا بەرهەم هێنەران و بازرگانانی بواری نەوت دیانەوێت نەوتەكانیان لەسەر كەشتییە زەبەلاح و فارگۆنی شەمەندۆفێر لەنێو بۆری نێو ئەشكەوتەكان عەمبار بكەن تا ئەو كاتەی خواست لەسەر كرینی پەیدا دەبێتەوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی بازاڕەوە پێدەچێت لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو شوێنانەش پڕببن .
لە ویلایەتی ئۆكلاهۆما لە ئەمریكا 77% تانكەرەكانی عەمبباركردن پڕبوە پێدەچێت تا ناوەراستی مانگی داهاتوو تەواو پڕببنەوە ،عەمبارەكانی باكووری ئەوروپا و هیندستانیش بەهەمان شێوەیە.
لە ئەمرۆدا گەورەترین كەشتی نەوت لەبەردەم گەورەترین بەندەری جیهاندا بە 250 ملیۆن بەرمیل نەوتەوە راوەستاوە ونزیكەی 15% كەشتیەكانی گواستنەوە كراوون بە شوێنی عەمبباركردنی نەوت 
ئەوە دۆخەش كرێی رۆژانەی كەشتیەكانی زۆر بەرز كردوەتەوە چونكە لە ئێستادا خواستی زۆری لەسەرە بە شێوەیەك كرێی رۆژانەی كەشتیەكان گەیشتوەتە 150 بۆ 300هەزار دۆلار لە رۆژێكدا بەگویرەی قەبارەی كەشتیەكە ئەوەش وایكردوە پێشە سازی كەشتی دەریایی پڕقازانجترین بن لەم قەیرانەدا.
رۆژی 12ی مانگی نیسان وڵاتانی ئۆپیك + رێكەوتنێكیان كرد بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت نزیكەی 9.7ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كە بە گەورەترین كەمكردنەوەی بەرهەم دادەنرێت بەڵام پێناچێت كاریگەری لەسەر بازاری نەوت دروست بكات چونكە سەرباری كەمكردنەوەی بەرهەم بەڵام لە ئێستادا خستنە روو زۆرە.
كێشەی ئێستای بازار ئەوەیە نزیكەی 40 ملیۆن بەرمیل نەوتی سعودی و 11 ملیۆن نەوتی عیراق بەرێگەوەن و بەرهەم هێنراون لە كەشتییدان  
ئەوەی رێككەوتنی ئۆپیكی بێ بایەخكردوە پابەند نەبونی وڵاتانی بەرهەم هێنەرانە بەرێككەوتنەكەوە 
هاوكات بانكی " جولدمان ساكس" ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە پێویستە هەركات عەمببارەكان بەتەواوەتی پڕبوون دەبێت وڵاتانی بەرهەم هێنەرانی نەوت 20% یان رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبكەنەوە كە پێدەچێت لە سێ هەفتەی داهاتوودا عەمببارەكان پڕببن.
بەگوێرەی داتاكان سندوقی نەوتی ئەمریكا لە ئێستادا خاوەنی 158 هەزار گرێبەستی نەوتی نایمكس ە و دەیەوێت لەنێوان 5 بۆ 8ی مانكی حوزیرانی داهاتوو لەو گرێبەستانە دەربازی ببێت ئەوەش مەترسی ئەوەی درووستكردوە جارێكی دیكە نرخی نەوتی خاوو بۆ خوار سفر دۆلار دابەزێت بازاری نەوت دووچاری قەیرانێك بكات لەوەی پێشوو خراپتر  و پێش بینی دەكرێت بەر لە 19ی مانگی داهاتوو قەیرانی نرخی نەوت سەر هەڵبداتەوە.
سەرچاوە/ ئەرقام – بلۆمبیرگ – نیویۆرك تایمز – رۆیتەرز