دەستەی دەستپاكی بڕی 500ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی عیراق دەگێڕێتەوە

عێراق 10/05/2020


پەرلەمانتار عالیە نسەیف بڵاویكردەوە ئەمرۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی لەعیراق گرێبەستی وێستگەی بێجی هەڵۆشاندەوەو بڕی 500ملیۆن دۆلاری گێڕایەوە 
نوسەیف لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە گێڕانەوەی ئەو بڕە پارە زۆرە لەدزین یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی قەیرانی دارایی عیراق .
روونیشكیردوەتەوە لە مانگی 9ی ساڵی 2019 گەورەترین گەندەڵیمان ئاشكرا كرد كە لایەنێكی باڵا لە وەزارەتی كارەبا ئەنجامیدابوو لە گرێبەستێكدا گەڵ كۆمپانیاكانی سیمنسی ئەڵمانی و ئۆراسكۆم بەبڕی یەك ملیارو 300ملیۆن دیناری عیراقی بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی وێستگەی بێجی هەرچەندە بەشە گرنگەكانی ئەو وێستگەیە زیانی زۆری پێنەگەیشتبوو بەهۆی هێرشەكانی داعش ەوە.
باسی لەوەشكردوەلە مانگی 11 ساڵی 2019 هۆشداریماندا لایەنێكی باڵا هەوڵی شاردنەوەی بەڵگەكان دەدات.
لەبەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا پیرۆزبایی لەخەڵكی عیراق كردوە بەبۆنەی هەڵۆشاندنەوەی ئەو گرێبەستەو گێڕانەوەی بری 500ملیۆن دۆلار بۆ خەزینەی دەوڵەت وستایشی دادگای عیراق و هەوڵەكانی دەستەی دەستپاكی كردوە هەموو ئەو كەسانەی كردوە كە زانیاریەكانیان بە پێگەیاندوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لە ئێستادا چاوەروانی دادگایی كردنی ئەو كەسانەیەن كە لەو گرێبەستەدا تێوەگلاون تا سزای خۆیان وەربگرن بەتایبەت كە لە ئێستادا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گەشتە ئاسمانیەكان راگیراون ئەو كەسانە ناتوانن بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبێن و كابینەیەكی وەزاری نوێ پێكهێنراوە ئەو كەسانەی پێشوو پۆستەكانیان لەدەستداوە.